ھەولێر.. پۆلیسی ھاتوچۆ کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکاتەوە

ھەولێر.. پۆلیسی ھاتوچۆ کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکاتەوە
لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، ئاگاداری گشت کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکاتەوە، کە لەدوای ساڵی تازە، دەبێت گرێبەستی کڕینی ئۆتۆمبێل، بۆ بەڕیوەبەرایەتییەکەیان بنێرن.



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، ئەمڕۆ 3/1/2017 لە ڕاگەیەندراوێکیدا کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، تێدا ھاتووە: "ئاگاداری گشت کۆمپانیاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکەینەوە کە لە دوای ڕێکەوتی 2017/1/1 پێویستە لەسەر ھەر کۆمپانیایەک لە کاتی فرۆشتنی ھەر ئۆتۆمبێلێک دوای پێدانی (گریبَەست و پشتگیری) بۆ فرۆشیار بە مەبەستی تۆمارکردن
لە ھەمان کاتدا دەبێت دانەیەک، واتە نوسخەیەک لە (گرێبەست و پشتگیری) ەکە بۆ ئیمێلی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر بەم ناونیشانە (trafficerbil.equd@yahoo.com) بنێرن".


لەو ڕاگەیەندراوەی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر، ئەوەش ھاتووە: "ئەگەر ئەو گڕێبەستە، ڕەوانە نەکرێت و بە پێچەوانەوە، کاریان لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر بۆ ناکرێت".
BAS NEWS -
Top