چه‌مچه‌ماڵ.. بڕیار له باره‌ى كاته‌كانى كاره‌باى نیشتمانى درا
به پێی ڕاگه‌یاندراوى قایمقامییه‌تى شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3/1/2017، بڵاویكرده‌وه و وێنه‌یه‌كى بۆ (باس‌نیوز) نێردراوه، تیایدا هاتووه :" دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به پێدانى كاره‌باى نیشتمانى چه‌مچه‌ماڵ ئه‌نجام درا و دواتر بڕیارى گۆڕانكارى له پێدانى كاره‌باى شارۆچكه‌كه، درا".
له به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگهیاندراوهكهدا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، بڕیاردرا له كاتژمێر 10ى شه‌و بۆ 7ى به‌یانى كاره‌باى نیشتمانى به شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ بدرێت و كاتى پێدانى مۆلیده ئه‌هلییه‌كانیش گۆرانكارى تیادا ده‌كرێت و بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین كاره‌با به هاووڵاتیان بدرێت.
ڕاگه‌یاندراوه‌كه ڕوونیشی ده‌كاته‌وه كه، پێشتر كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ له دواى كاتژمێر 12ى شه‌و ده‌درا و بچڕان و ئۆفهرلۆد ده‌روست ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بڕیاردرا گۆڕانكارى له پێدانى كاره‌باى چه‌مچه‌ماڵ بكرێت.
BAS NEWS -
