پارێزگاری سلێمانی: ئامانجى حكوومهت ئهوهیه كارهباى نیشتمانى چارهسهر بكرێت
سەردار قادر، پارێزگاری سلێمانی بەوەکالەت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای نیشتمانی چەمچەماڵ، لەگەڵ بەڕێوبەری کارەبا و قایمقامی چەمچەماڵ و نوێنەری خۆپیشاندانەکانی چەمچەماڵ کۆبووینەتەوە و بەتێروتەسەلی باسی چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەمان کردووە.
گوتیشی: خەڵکی چەمچەماڵ، بۆ بەدەستھێنانی مافەکانی خۆیان مافی ڕەوای خۆیانە خۆپیشاندانی ھێمنامە ئەنجام بدەن، لەگەڵ ئەوەشدا دەزگا ئەمنیەکان مافی خۆیانە لەکاتی ھەر خۆپیشاندانێکدا سەروماڵی ھاوڵاتیان بپارێزن و دۆخەکە ھێور بکەنەوە، بەڵام بەداخەوە کاتێک خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت، ھەژموونی سیاسی تێکەڵ دەکرێت، ئەمەش زۆرجار گرفت دروست دەکات.
پارێزگاری سلێمانی بەوەکالەت، لەوەڵامی پرسیاری پەیامنێری (باسنیوز) گوتی:" خەڵکی کوردستان مافی خۆیەتی کارەبایی بەردەوامیان ھەبێت، بەڵام ئەوە لەکاتێکدا دەکرێت، کارەبایی نیشتمانی توانای گەیاندنی وێستگەکانی کارەبایی کوردستانی ھەبێت، بێگومان ئامانجى حکومەت ئەوەیە پرسی کارەبا چارەسەر بکات، لەو نێوەندەشدا ھەوڵی چارەسەرکردنی کارەبای نیشتمانی چەمچەماڵ، دەدرێت".
bas news -
