داقووق.. ئۆتۆمبێلی ئه‌میرێكى داعش كرایه ئامانج
لیوا محه‌مه‌دى حاجى قادر، به‌رپرسی میحوه‌رى داقووقى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به ئاژانسی هه‌واڵى (باس‌نیوز) ى ڕاگه‌یاند "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له سنوورى میحوه‌رى داقووق له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانانه‌وه ئۆتۆمبێلی ئه‌میرى ڕێكخراوى داعش له سنووره‌كه كراوه‌ته ئامانج و سووتاوه".
گوتیشی "به‌پێى زانیارییه‌كان ئۆتۆمبێله‌كه 2 چه‌كدارى تێدابووه و یه‌كێكیان كوژراوه، به‌ڵام تا ئێستا دڵنیانین كه كوژراوه‌كه ئه‌میره‌كه بووه یان نا".
جه‌ختیشیكرده‌وه "له 12ى12ى2016ـه‌وه جموجوڵى ڕێكخراوى داعش له میحوه‌رى داقووق به‌ته‌واوى كه‌م بووه‌ته‌وه و له‌و ماوه‌یه‌وه تا ئێستا 56 چه‌كدارى ڕێكخراوه‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانانه‌وه كوژراون".
bas news -
