وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕێنمایی نوێی بۆ سالی 2017 بڵاوکردەوە
بەپێی ڕێنماییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، واژوی ڕابەر سدیق، بریکاری وەزارەتی دارایی بەوەکالەتی بەسەرەوەیە، تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو، ئەو فەرمانبەرانی مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە، دوای کۆتایی هاتنی ماوەی مۆڵەتی بێ مووچەکە، دەستبەکارببنەوە و دووبارە داوایەک پێشکەش بکات بۆ پێدانی مۆڵەتی بێ مووچە بەپێی ڕێنماییەکان، بەپێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی پێویست بگیرێتە بەر.
لە ڕێنماییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو فەرمانبەرانەی کە لە دەرەوەی وڵاتن و بەهۆی نەخۆشییەوە ناتوانن بگەڕێنەوە، پێویستە بە ڕاپۆرتی پزیشکی ئەو وڵاتەی کە لێی نیشتەجێن پشت ڕاست بکرێتەوە و دواتر لەلایەن نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاستاندنی بۆ بکرێت.
ئاماژە بەوەش کراوە، کە ئەم ڕێنماییە لە (2017/1/1)ەوە جێبەجێ دەکرێت.
payamner-
