نێچیرڤان بارزانی: سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

نێچیرڤان بارزانی: سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هاتنی سەرۆکوەزیرانی تورکیا دوای بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و دەڵێت : "ئێمە وەکو هەرێمی کوردستان رۆڵمان لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە بینی".

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا سەبارەت بە سەردانی ، سەرۆکوەزیرانی تورکیا بۆ بەغدا رایگەیاند: "کاتی خۆی کە کێشە لە نێوانی بەغدا و ئەنقەرە هەبوو، ئێمە وەکو هەرێمی کوردستان رۆڵێکمان بینی بۆ ئەوەی ئەو گرژییە لەنێوان بەغدا و ئەنقەرە کەمبکەینەوە، خۆشبەختانە لەو دیدارەی لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی تورکیاو لەسەردانم بۆ ئەنقەرە ئەنجاممدا، بڕیاری ئەوەیاندا سەردانی بەغدا بکەن".

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی سەردانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان دەکات و گوتی: "بڕیاروایە سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەردانی بەغدا بکات، بە دڵنیایشەوە لەو سەردانەی بۆ بەغدا سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات".

ئاشکراکردنی سەردانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ گوتەبێژی حکومەتی تورکیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا گوتی: "تورکیا دەیەوێت کێشەو ناکۆکییەکانی لەگەڵ هەموو وڵاتاندا چارەسەر بکات، بەتایبەت وڵاتانی دراوسێ و بۆ ئەوەش هەنگاوی پێویستی ناوە".

نوعمان کورتولموش، گوتەبێژی حکومەتی تورکیا گوتیشی "هەوڵدەدەین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق دەستپێبکەینەوە، لەو چوارچێوەیەشدا لە هەفتەی داهاتوو بەڕێز سەرۆکوەزیران سەردانێکی فەرمی بۆ عێراق ئەنجام دەدات و پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و داهاتووی عێراق گفتوگۆ دەکرێت".
payamner-
Top