زانکۆیەکی کەنەدی لە ھەولێر دەکرێتەوە
دارا جەلیل خەیات، سەرۆکی ژووری بازرگانیی ھەولێر بە (نها)ی راگەیاندووە، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ئێریک بلتێر، ڕاوێژکاری بازرگانی لە باڵیۆزخانەی کەنەدا لە عێراق، ئێریک بلتێر رایگەیاندووە، وڵاتەکەی هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پتەوتر بکات.
بە گوتەی دارا جەلیل خەیات، ئیریک بلتێر ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ئەوان لە ئامادەکاریدان بۆ ھێنانی شاندێکی بازرگانیی کەنەدی بۆ ھەرێمی کوردستان و واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان ژوورە بازرگانییەکانی ھەردوو لادا.
سەرۆکی ژووری بازرگانیی هەولێر هەروەها رایگەیاندووە، کە کەنەدا ”بەمزووانە“ ئەو وڵاتە بڕیاری داوە زانکۆیەک بە هەموو بەشەکانییەوە و بە ستانداردی کەنەدی، لە شاری هەولێر بکاتەوە.
