هەولێر.. کار لەسەر پرۆژەیەکی گەورەی ئاوی خواردنەوە دەکرێت
ئەنازیار ئاری ئەحمەد قادر، بەڕێوەبەری دابەشکردنی ئاوی هەولێر رایگەیاند، کە ئاوی خواردنەوەی هەولێر لە دوو سەرچاوەوە دابین دەکرێت، ”%40 لە بیرەکان و %60 لە ئیفرازەوە“.
ئەندازیار ئاری ئەحمەد ئاماژەی بەوەش دا، کە لە رێی 690 بیر و سێ پرۆژەی ئیفراز یەک لە ساڵی 1967ـەوە، ئیفراز دوو لە ساڵی 1983ـەوە و ئیفراز سێ لە ساڵی 2015ـەوە، لە هەر کاتژمێرێکدا 13,200 مەتر سێجا (تەنها لە رێی ئیفرازەوە) ئاوی پاک بۆ شاری هەولێر دابین دەکرێت.
بەڕێوەبەری دابەشکردنی ئاوی هەولێر هەروەها رایگەیاند، پرۆژەیەکی نوێ و گەورەیان لەبەر دەستە بۆ دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هاووڵاتییان، کە لەسەر زێی گەورەیە و لە نزیک ئاوی ئیفرازە، ”توانای دانیکردنی 25 هەزار مەترس سێجا ئاوی لە کاتژمێرێکدا هەیە“.
ئەندازیار سامان ئەحمەد سەبارەت بە کەمبوونەوەی ئاوی گەڕەکەکان رایگەیاند، بەهۆی کەمیی کارەباوە، لە بەشێک لە گەڕەکەکان ئاو کەمتر دابەش دەکرێت، ”گەڕەک هەیە رۆژێک نا رۆژێک و گەرەکیش ھەیە رۆژانە دوو کاتژمێر ئاوی بۆ دابین دەکرێت“.
ئەندازیار سامان ئەحمەد ئەگەرێکی دیکەی کەمبوونەوەی ئاوی گەڕەکەکانی بۆ بارانبارین گێڕایەوە، کە ئاوی رووباری زێی گەورە زۆر لێڵ دەبێت و پاککردنەوە و پاڵاوتنی کاتێکی زۆری دەوێت.
باسنیوز
