“سەرۆک کۆماری فەڕەنسا چەند بەڵێنێکی بە هەرێمی کوردستان داوە”

 “سەرۆک کۆماری فەڕەنسا چەند بەڵێنێکی بە هەرێمی کوردستان داوە”
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا ئەوەی ئاشکرا کرد کە سەرۆک کۆماری فەڕەنسا چەند بەڵێنێکی بە هەرێمی کوردستان داوە، یەکێک لەوانە، مانەوەی پشتیوانیی ئەو وڵاتەیە لە دوای هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی.

عەلی دۆلەمەری، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەڕەنسا، ڕایگەیاند: “یەکێک لەو قسانەی فرانسوا ئۆلاند، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا کە بڵاو نەکراوەتەوە، ئەوە بووە کە گوتوویەتی، هەر سەرۆکێکی دیکە لە فەڕەنسا دەست بەکار بێت، دەبێت پشتیوانی و هاوکاریی کوردستان بکات، دەبێت پەیوەندیی هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا بەردەوامی هەبێت، بۆیە ئێوە وانەزانن کە ئێمە بەهۆی داعشەوە پەیوەندیمان لەگەڵ ئێوە هەبووبێت، بەڵکو ئێمە دوای داعش و پێش هاتنی داعشیش، هاوکاریمان کردوون و پێکەوە بووین".

دۆلەمەری جەختی لەوە کردەوە: “ئۆلاند لەگەڵ خۆیدا هاوکاریی پزیشکی هێناوە، بەڵام بڕیارە لە داهاتوودا قۆناغی دیکەی هاوکاری بۆ کوردستان بنێردرێت، بەتایبەت لە ئاستی سەربازی و مرۆیی"

دوێنێ دووشەممە 2\1\2017، فرانسوا هۆلاند، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی کرد و لە مەراسیمێکدا کە هاوشێوەی سەردانەکانی بۆ دەوڵەتانی دونیا بوو، پێشوازی لێ کرا و دواتر بە یاوەریی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگەی کرد.













باسنیوز
Top