وەزیری پەروەردە: چی له به‌رژه‌وه‌ندیى خوێندن و قوتابیانی سلێمانی و هەڵەبجە بێت دەیكه‌ين
د. پشتیوان سادق، ئەمڕۆ سێشەممە 2017 -1- 3 لە پەراوێزی بەسەرکردنەوەی تاقیکردنەوەی قوتابخانەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتى: "ئەمڕۆ له پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك تاقيكردنه‌وه‌كانى وه‌رزى يه‌كه‌م ده‌ست پێ ده‌كات كە له هه‌ولێر نزيكه‌ى (500) هه‌زار و له دهۆك نزيكه‌ى (485) هەزار قوتابی و خوێندكار تا دوازدەی ئەم مانگە بەشداریی ئه‌و تاقيكردنه‌وانه دەكەن و له كه‌ركووكیش هەرچەندە سيسته‌مى كۆرساته، بەڵام له رێكه‌وتى 2017 -1- 17 تاكوو (2017 -1- 30) به‌رده‌وام ده‌بێت."
سه‌باره‌ت به سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و گه‌رميان و ڕاپه‌رين، گوتی "ئێمه له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رايه‌تیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له گفتوگۆ داين لەسەر ئەو پڕۆژەیەی كە ئه‌وان ئامادەیان كردووه بۆ ئه‌وەی لەمە زياتر خوێندنى قوتابى و خوێندكاران نەفەوتێت و هەرچی زووە ده‌ست پێ بكاتەوە و دواى كۆبوونه‌وه‌مان له به‌رژه‌وه‌ندیى قوتابى و خوێندكاران بۆ تاقیكردنەوەكانی وەرزی له‌و سنوورانە بڕيار ده‌دەین، بەڵام سه‌باره‌ت به تاقيكردنه‌وه‌كانى كۆتايى ساڵی پۆلەکانی نۆ و دوازدە، واتە وەزاری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تاقيكردنه‌وەكە له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان دايه، هه‌وڵ ده‌ده‌ين هه‌موو تاقيكردنه‌وه‌كانى كۆتايى ساڵ له يه‌ك كاتدا بێت. ناكرێت تاقيكردنه‌وه‌كان به‌ش بكرێن، بەتایبەت هى كۆتايى ساڵ (وزارى)."
خاڵێكى تريش كە ده‌مه‌وێت باسى لێوه بكه‌م، ژماره‌يه‌كى باشى قوتابخانه‌ى ناحكوومى و هەندێكی حكوومی هه‌يه له پاريزگاى سلێمانى تاقيكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
له سنوورى پاريزگاى سلێمانى و گه‌رميان و هه‌ڵه‌بجه و ڕاپه‌رين چه‌ند قوتابخانه له‌م سنووره تاقيكردنه‌وه‌ى تێدا ده‌كرێت و چه‌ند قوتابخانه ئه‌نجام نادرێت؟
وه‌زيری پەروەردە: پێشبينى ده‌كه‌م له كۆى (700) هه‌زار قوتابى له حكوومى و ناحكوومى، نزیكەی (1000) هەزاریان تاقیكردنەوە ئه‌نجام بدەن.
* له ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران وابرياره گۆڕانكارى له پاشه‌كه‌وتى مووچه‌دا بكرێت. ئه‌م گۆڕانكاریانه چۆن ده‌كرێت و كه‌ى جێبه‌جى ده‌كرێت؟
وه‌زيری پەروەردە: ئه‌و پرسياره پێویستە ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دارايى بكرێت، ئێمه ته‌نیا سه‌رپه‌رشتیى خوێندن له هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين. بيگومان حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ى له توانایدا بێت و هه‌ر كاتێك داهاتى حكوومه‌ت زيادی كرد، دريغى ناكرێت، بۆيه ئومێد ده‌كه‌ين له ساڵى (۲٠۱۷) ئه‌م قه‌يرانه داراييه كه‌م بێته‌وه و كێشەكان چاره‌سه‌ر بكرێن.
* به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وەكەى قبوڵ نه‌كرا و ده‌ست كرا به‌وه‌ى پلانێك دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ى خوێندن دريژ بكرێته‌وه، ئايا له هه‌ولێريش به هه‌مان شێوه خوێندن دريژ ده‌كرێته‌وه؟
وه‌زيری پەروەردە: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى لە هەولێر و دهۆك و كه‌ركووك ده‌وام ئاسایی بووە و وه‌ك خۆى ده‌ڕوات، لە دەرەوەی ئەم پلانەیە، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تريش بێگومان ده‌بێت قه‌ره‌بووى ئه‌و پرۆگرامانه بكرێتەوە و ناكرێت قوتابی نیوەی پرۆگرامەكانی خوێندبێت و بچێته زانكۆ بخوێنت، بۆیە ده‌بێت خوێندنه‌كه‌ى خۆى ته‌واو وه‌ربگرێت، بۆیە پێویستە قه‌ربوو بكرێته‌وه ئه‌ويش بە سوود وەرگرتن لە پشووه‌كانى به‌هار و درێژكردنەوە لە هاوين تا پۆله ناكۆتا‌كان بخوێنن. ئەمە سه‌باره‌ت به پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌يه كه باسی ده‌كه‌م و ئێمە هيج بڕيارێكمان هێشتا نه‌داوه و وه‌ك وه‌زاره‌تیش ده‌سه‌ڵاتمان داوه‌ته‌وه ئه‌م په‌روه‌ردانه تا پرۆژه‌ى خۆيان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت بكه‌ن و ئێمه‌ش تاوتوێی بكه‌ين. چ له به‌رژه‌وه‌ندیى خوێندن لەو سنوورانە بێت و چ له به‌رژه‌وه‌ندى قوتابى و خوێندكاره خۆشه‌ويستەكان بێت، ئێمه وه‌كوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دەیكه‌ين. وه‌زاره‌تى ئێمه خزمه‌تى چينى قوتابى و خوێندكار دەكات، بۆيه چی له به‌رژه‌وه‌ندیى ئەواندا بێت ئێمه ده‌یكه‌ين."
* سه‌باره‌ت بەو بڕه پاره‌ى كە ده‌درێته مامۆستايانی ده‌ره‌وى شار و ناوەوه‌ى شار، كه‌ى دابه‌ش ده‌كرێت؟
وه‌زيری پەروەردە: بۆ ئەو مەبەستە پێویستە وه‌زاره‌تى دارايى ڕێنمايى ده‌ربكات و لەم برەوە گفتوگۆيان كردووه له‌گه‌ل ژميريارى په‌روه‌رده‌كان لەوەی كە چه‌ند مامۆستا هه‌يه تا له رووى ئامار و هەژمارەوە تەواو بێت، بۆيه به دڵنيايیه‌وه ئه‌م بره پاره‌يه‌ی كە به‌ڕێز سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت بڕياريان داوه، جێبه‌جێ دەكرێت.
باسنيوز
