سلێمانی... 206 ھاووڵاتی بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆوە گیانیان لەدەست داوە
کاروان محەمەد، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: "لە سەرەتای ساڵی (2016)ەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری (1225) ڕووداوی ھاتوچۆ ڕوویان داوە، بێگومان بەھۆی زۆریی ڕووداوەکانی ھاتوچۆوە، 206 ھاووڵاتی گیانی لەدەست داوە، کە 45 کەس لە قوربەنییەکان ئافرەت بووە."
ڕوونیشی کردەوە، "لەڕێگەی فڕۆکەی تایبەتیی سەر بە بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی سلێمانی، 14 کەس بە فڕۆکە بەھۆی ڕووداوی جیاوازەوە ڕزگار کراون."
گوتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆی سلێمانی گوتیشی: "داھاتی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی سلێمانی، لە ساڵی 2016دا 48 ملیار و 467 ملیۆن و 506 ھەزار دینار بووە.
لەکۆی ئەو داھاتە بڕی چوار 405 ملیۆن و 839 ھەزار دینار بۆ بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی سلێمانی خەرج کراوە.
باسنيوز
