هێزەکانی پشتیوانی ئاماری بۆمب و تەقەمەنییە پووچەڵکراوەکان بڵاو دەکاتەوە
ئەو بۆمب و تەقەمەنییانە لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعشەوە لە دوای شکستیان لە بەرەکانی جەنگی دژ بە هێزەکانی پێشمەرگە، بەمەبەستی راگرتنی پێشڕەویی و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە، دادەنرانەوە.
رۆژی سێشەممە 3/1/2017، لیوا مەحمود کاکەیی، بەرپرسی کەتیبەی ئەندازی سەربازی لە فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی/1 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە لە ماوەی ساڵانی 2014، 2015 و 2016، 15592 بۆمبی چێندراو، 1022 پارچەی تەقەمەنی، 90 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو تەقێنراونەتەوە و 344 کیلۆمەتر رێگا و 225 خانوو پشکنراون، لەگەڵ پشکنینی 20 تونێلی داعش.
هەروەک لیوا مەحمود کاکەیی رایگەیاند، ئەو بۆمب و تەقەمەنییانەی داعش لەلایەن تیمی هەندەسەی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی/1 پووچەڵکراونەتەوە یاخود تەقێندراونەتەوە.
ئاماری چالاکییە تایبەتەکانی تیمی هەندەسە:
- پاککردنەوەی کڵێسای مارئۆراها لە گوندی باتنایا
- پاککردنەوەی دوو کڵێسا لە شارەدێی باشیک
- پاککردنەوەی سێ گۆڕی بە کۆمەڵ لە شاری شنگال
- پاککردنەوەی مزگەوتێک لە گوندی کەنهەش لە میحوەری گوێڕ
چالاکییەکانی سێ ساڵی تیمی هەندەسەی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی/1:
باسنیوز
