دەزگای تەندروستی پێشمەرگە داوای ھاوكاری دەكات

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە داوای ھاوكاری دەكات
دەزگای تەندروستی پێشمەرگە بۆ ساڵی 2017 گەورەترین نەخۆشخانەی فریاکەوتن دەکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش داوای ھاوکاری لە خێرخوازان دەکات، بەڕێوەبەری ئەو دەزگایە دەڵێت، لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە ھیچ بڕە بودجەیەکیان بۆتەرخان نەکراوە.

شەماڵ جەباریاوەر بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە رایگەیاند: "كۆمەڵێك خێرخواز ئەركی دروستكردنی بینای نەخۆشخانەكە دەگرنە ئەستۆ، لێرەشەوە بە خێرخوازانی دیكە دەڵێم ھاوكارمان بن بۆ دابینكردنی ئامێر و پێداویستیەكان، ئێمە پلانمان ھەیە ببێتە پێشكەوتووترین سەنتەری فریا گوزاری لە ھەرێمی كوردستان".
k24 -
Top