وەزیرێک سوپاسنامە بە گشت فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی دەدات
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن، ئەمڕۆ پێنج شەممە 29/12/2016، تێدا ھاتووە: "نوسینگەی مەولود مڕاد، وەزیری گواستنەوەو گەیاندن ڕایدەگەیەنێت کە رۆژی چوارشەممە 2016/12/28 لەلایەن وەزیری گواستنەوە فەرماندەرکراوە، بە بەرزکردنەوەی سوپاس و پێزانین بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەت وەک ڕێزگرتن و لەبەرچاوبونی ئەرک و ماندوبونەکانیان کە لە ساڵی ڕابردوو لە ئەرکەکانیاندا ئەنجامیان داوە".
لەو ڕایەندراوەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ئاماژە بەوەش کراوە: "ئەگەرچی فەرمانبەران لە دۆخێکی ناھەموارو قەیرانی دارایی و پاشەکەوتی مووچەکانیشیان بوون، بەڵام لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان و ڕاییکردنی مامەڵەی ھاووڵاتیان بەردەوامبوونە، بۆیە شایستەی ڕیزگرتن و لەبەرچاوبونی ئەم ماندووبونەیانن".
باسنیوز
