پارتی بۆچوونی لایەنە سیاسییەکان دەخاتە بەردەم بارزانی

 پارتی بۆچوونی لایەنە سیاسییەکان دەخاتە بەردەم بارزانی
ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات کە بڕیارە تێبینی و بۆچوونی حزبە سیاسییەکانی کوردستان بخرێتە بەردەم سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لەوێوە میکانیزمی گفتوگۆکان دیاری بکرێت.

عارف ڕوشید، ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕایگەیاند: “دوای بڵاوکردنەوەی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پارتی دەستی کردووە بە سەردانی هەموو لایەنەکان، گوێگرتنێکی باش هەبوو لەهەموو لایەنەکانەوە، بۆیە هەموو ئەو تێڕوانینانە و تێبینییانەی هەیانبوو، کۆکراوەتەوە”.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە دوای جەژنی سەری ساڵ، شاندی دانوستانکاری پارتی، لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تێبینیی لایەنەکان باس دەکەن، دواتر پڕۆژەیەک دادەڕێژرێت وەک کارنامەی گفتوگۆکانی دوای سەری ساڵ. گوتیشی: “هەموو لایەنەکان بە ئیجابی باسی شاندەکەیان کردووە و هیوادارین ئەو ئیجابیەتە بەردەوام بێت".




باسنیوز
Top