به‌وێنه.. مامۆستایانى قوتابخانه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان كه‌لوپه‌لی قوتابخانه‌كه‌یان چاك ده‌كه‌نه‌وه
له سنوورى په‌روه‌رده‌ى سۆران، به‌ڕێوه‌به‌ر و چه‌ند مامۆستایه‌كى قوتابخانه‌یه‌ك، له‌سه‌ر ئه‌ركى خۆیان ته‌خته‌و كورسى قوتابیانى قوتابخانه‌كه‌یان چاك ده‌كه‌نه‌وه.
مامۆستا به‌همه‌ن، وانه‌بێژ له قوتابخانه‌ى شه‌هلاى بنه‌ڕه‌تى كچان له سنوورى شارى سۆران، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "خزمه‌تكردن به بوارى په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندن جێگه‌ى شانازى ئێمه‌یه، ناشكرێت به‌ناوى قه‌یرانه‌وه ئه‌و لایه‌نه پشتگوێ بخه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌هاوكارى به‌ڕێوه‌به‌ر و چه‌ند مامۆستایه‌ك، هه‌ستاین به چاككردنه‌وه‌و ڕێكخستنه‌وه‌ى ڕه‌حله، ته‌خته و كورسى قوتابیان".
ئه‌و مامۆستایه گوتیشى: "به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و كاره خۆبه‌خشانه‌مان و هه‌وڵده‌دین جگه له گوتنه‌وه‌ى وانه‌و فێركردنى قوتابیانمان، هه‌ر كه‌موكۆڕییه‌ك هه‌بێت، هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى بده‌ین و ده‌ستخۆشیش له‌هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین كه هاوكاری قوتابخانه‌كه‌مانیان كردووه".
bas news-
