بزانه‌ داهاتی حكوومه‌ت له‌ ناووسینی هاووڵاتییان بۆ چوونه‌ حه‌ج چه‌ند بووه‌

بزانه‌ داهاتی حكوومه‌ت له‌ ناووسینی هاووڵاتییان بۆ چوونه‌ حه‌ج چه‌ند بووه‌


ئەمڕۆ چوارشەممە، لە زانکۆی سۆران، ھەڵمەتی چاندنی داری ساکواری یابانی بە لە پێناوی گیانی ئاشتی و پێکەوە ژیان و ھاوڕێیەتی، بەڕێوەچوو.


ڕۆژھات مەھدی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سۆران، بۆ (باسنیوز) ڕایگەیاند: " بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران، بۆ کار و باری کارگێڕی و دارایی، ڕاگرانی فاکەڵتییەکانی زانست و ئەندازیاری، نوێنەری سەردار گڕووپ، ماموستایانی ئایینی موسڵمان و مەسیحی، ژمارەیەکی بەرچاو لە ماموستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سۆران، ھەڵمەتێکی نەمام چاندن بەڕێوەچوو".


بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سۆران، ئەوەشی ڕوون کردەوە: "ئەم ھەڵمەتە بریتی بوو لە چاندنی داری ساکوار، کە لە وڵاتی یابانەوە ھێنڕابوون، وەک سیمبۆڵی ئاشتی و ھاوڕێیەتی و بە مەبەستی پەڕەپێدانی گیانی ھاورێیەتی و پەیوەندی لە نێوان کوردستان و یابان، لە لایەن کۆمپانیای سەردار گڕووپ، بە ھاوکاری باڵیۆزخانەی یابان ھێنڕابوون، بە ھاوبەشی لە لایەن ماموستایانی ئایینی موسڵمان و مەسیحی و نوێنەرایەتی زانکۆی سۆرانەوە، لە کەمپی زانکۆ لە دێلزیان چاندڕان".


گوتیشی: "داری ساکوار دارێکی زۆ جوانە و لە لای یابانییەکان ڕەمزی ھاوڕێیەتی و ئاشتییە".
bas news-
Top