سلێمانی پێشوازی لە ساڵی نوێ ناکات لەبەر ئەم ھۆکارە

سلێمانی پێشوازی لە ساڵی نوێ ناکات لەبەر ئەم ھۆکارە
بە گوتەی بەرپرسانی پارێزگای سلێمانی ھیچ ئامادەکارییەک بۆ بەڕێوەچوونی ئاھەنگی سەری ساڵی نوێ ناکرێت، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنەوە کە ھیچ بڕە بودجەیەک بۆ ئەم مەبەستە خەرج نەکراوە.

قایمقامی ناوەندی سلێمانی رایدەگەیەنێت، حکوومەتی خۆجیی سلێمانی ھیچ بڕە پارە یەکی خەرج نەکردووە تا بتوانرێت بە شێوەیەکی فەرمی ئاھەنگ بگێڕن.

جێگەی باسە چەند رۆژێکی کەمی ماوە بۆ سەری ساڵی نوێ و یادکردنەوەی وەک بۆنەیەکی جیھانی لە سەرانسەر جیھاندا پارێزگای سلێمانی جیاواز لە ساڵانی پێشوو ھیچ ئامادەکاریەک بۆ ئاھەنگ و یادکردنەوەی ئەو بۆنەیە ناکات لەبەر نەبوونی پارەی تایبەت بەو بۆنەیەوە.
payamner-
Top