به چاودێرى وه‌زیرى په‌روه‌رده خه‌ڵات به‌خشرایه قوتابیانى منداڵه شه‌هیدى شه‌ڕى دژ به داعش
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتى(28/12/2016)ى زایینى, به ئاماده‌بوونى(د.پشتیوان سادق) وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وبه‌هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى (هاوكارى گروپ) خه‌ڵاتى ماددى وكه‌لوپه‌لى خۆراكى رۆژانه‌ى ناوماڵ و یارى منداڵان پێشكه‌ش به قوتابیانى منداڵانى شه‌هیدانى شه‌ڕى دژ به داعش له سنوورى په‌روه‌رده‌ى دووبه‌رى هه‌ولێر كرا.
سه‌ره‌تایى مه‌ڕاسیمه‌كه ده‌قه‌یه‌ك وه‌ستان بۆ گیان پاكى شه‌هیدان و دواتر چه‌ندین چالاكى جۆراوجۆر له‌لایه‌ن چالاكى قوتابخانه‌كانى سنوورى په‌روه‌رده‌ى دووربه‌رى هه‌ولێر پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرا, له درێژه‌ى چالاكییه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زیرى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وته‌یه‌كى پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد و گوتى;سه‌ره‌تا سوپاسى كۆمپانیاى (هاوكارى گروپ) و رێكخه‌رى ئه‌م مه‌ڕاسیمه و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى دووربه‌رى هه‌ولێرى ده‌كه‌م و كه‌وا هه‌ستاون به ئه‌نجامدان و رێكخستنى ئه‌م مه‌ڕاسیمه كه هاوكارى و هاوخه‌مى خۆیان بۆ دابین كردنى چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و له‌رووى ماددى و دابینكردنى خۆراك بۆ بنه‌ماڵه و منداڵانى شه‌هیدانى شه‌رى دژ داعش دابین كردووه و هیواردارین سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان درێخى نه‌كه‌ن له هاوكارى منداڵانى شه‌هید و نموونه‌یان زیاتر بێت.
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ش ده‌ست خۆشى له كۆمپانیاى ناوبراو كرد به پێویستى زانى كه‌وا به كۆمه‌ككردن و هاوكارى منداڵان، كۆمپانیاكان و خێرخوازان زیاتر بێنه پێشه‌وه و خزمه‌تى كه‌رتى په‌روه‌رده و فێركردن له كوردستان بكه‌ن.
له كۆتاییدا خه‌ڵات به‌خشرایه منداڵانى ئاماده‌بوو كه باوه‌كیان له پێناو نیشتمان و له شه‌ڕى پاراستنى وڵات و نیشتمان له به‌رامبه‌ر تیرۆریستانى داعش له‌ده‌ست داوه.
payamner-
