به‌رلین؛ حه‌وت كۆچبه‌ر به‌تۆمه‌تی هه‌وڵی سوتاندنی كه‌سێكی بێ‌ماڵ و حاڵ ده‌ستگیركران
به‌پێی بی بی سی دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس وێنه‌ی ئه‌و تومه‌تبارانه كه له كامێرای ئه‌منی له شوێنی روداوه‌كه تۆماركراون بڵاوكردوه شه‌ش له‌و تۆمه‌تبارانه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 15-18 ساڵدایه خۆیان راده‌ستی پۆلیس كردووه.
ئه‌و پیاوه بێ ماڵ و حاڵه كه له تونێلی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر هێرشیكرایه سه‌ر هیچ زیانێك پێ نه‌گه‌یشتووه.
دواتر هێزه‌كانی پۆلیس توانییان تۆمه‌تباری حه‌وته‌م ده‌ستبه‌سه‌ربكه‌ن كه ته‌مه‌نی 21 ساڵه و پۆلیس ده‌ڵێت كه ئه‌و تومه‌تباری سه‌ره‌كییه.
به پێی داواكاری گشتی به‌رلین، شه‌ش له‌و تۆمه‌تبارانه سورین به‌ڵام ئه‌وه‌ی حه‌وته‌م لیبیه و هه‌موویان له نێوان ساڵی 2014-2016 وه‌كو په‌انبه‌ر هاتوونه‌ته به‌رلین.
ئه‌و پیاوه بێماڵه و هه‌ژاره ته‌مه‌نی 37 ساڵه كه له‌سه‌ر كورسیه‌ك خه‌وتبوو له وێستگه‌ی تونێلی "شونلاینشتراسه" شه‌مه‌نده‌فه‌ر له گه‌ڕه‌كی نویكولن له باشوری به‌رلین كاتێك ئه‌و حه‌وت په‌نابه‌ره له كاتژمێر دووی شه‌وی یه‌كشه‌ممه هه‌وڵی سوتاندنیان داوه.
یه‌كێك له شوفێرانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان ئامێری ئاگركوژینه‌وه‌ی به‌كارهێناوه و خه‌ڵكی تریش هاوكاریان كردووه له كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌و ئه‌و پیاوه‌یان رزگاركردووه.
xendan -
