باكوری كوردستان؛ لهقارسو ئه‌رزڕوم 23 بهرپرسو ئه‌ندامی ده‌به‌په ده‌ستبه‌سه‌ركران
به پێی هه‌واڵی ئاژانسی دۆغانی توركی، دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان، هه‌ریه‌كه لهشهنگول مه‌همه‌ت ئۆغڵو هاوسه‌رۆكی پێشوی ده‌به‌په‌ی شاری قارسو ئه‌رول بولوت هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په‌ی ناوچه‌ی دیگور، دوای ئه‌نجامدانی لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵیان گواستراونه‌ته‌وه بۆ دادگا‌و هه‌ردوو به‌رپرسه‌كه‌ی ده‌به‌په به تۆمه‌تی "ئهندامبوونو هاوكاریكردنو پڕوپاگه‌نده بۆ رێكخراوی تیرۆریستی(مه‌به‌ست كه‌جه‌كه‌و په‌كه‌كه‌یه) ده‌ستگیركران".
له‌لایه‌كی تره‌وه والی شاری ئه‌رزڕومی باكوری كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاند"هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیا له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه 21 كه‌سیان لهدانیشتوی گونده‌كانی(كارایازی، كاراچوبان ، خنس، چات‌و كوبروكوی) سه‌ر به ئه‌رزڕوم ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه زۆربه‌یان به‌رپرسی گوندنو هاوكاری په‌كه‌كه و كه‌جه‌كه ده‌كه‌ن له‌و گوندانه".
توركیا ماوه‌یه‌كه هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی دهستگیركردنو دورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی سه‌ر به به‌ده‌په‌و به‌رپرسانی ئه‌و پارته‌و هاوسهرۆكو بهرپرسو په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ی ده‌ستپێكردووه، كه ناڕه‌زایی زۆری له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی توركیا‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی ئاژانسی دیجله، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی ئامه‌د به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبون له په‌كه‌كه‌و كه‌جه‌كه داوای 15 ساڵ زیندانی بۆ سه‌لیم قوبان ئۆغڵو هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی ناوچه‌ی یه‌نیشه‌هیر سه‌ر به پارێزگای ئامه‌د كردووه.
سه‌لیم قوبان ئۆغڵو، هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی یه‌نیشه‌هیر به بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له 7ی ئه‌م مانگه ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌و گواسترایه‌وه بۆ زیندانی شاری وان.
xendan -
