ئاواره ئێزیدیه‌كانی شه‌نگاڵ له ئامه‌د به‌هۆی ده‌ستگیركردنی سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كانی ده‌به‌په چاره‌نوسیان نادیاره
به پێی مالپه‌ری بی بی سی توركی، له‌دوای داگیركردنی شه‌نگاڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه له ئاب-ی ساڵی 2014 ه‌وه نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار، هاولاَتی ئێزیدی له‌شه‌نگاله‌وه چونه‌ته ئاماد-ی باكوری كوردستان و له كه‌مپی فیدانلیك، نیشته‌جێكراون كه له لایه‌ن شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئامه‌د و شاره‌وانی ناوچه‌ی یه‌نی شه‌هیر، كه سه‌ر به ده‌به‌په‌بوون خه‌رجی و پێداویسته‌كانیان بۆ دابینكراوه.
دوای ده‌ستگیركردنی سه‌لیم قوربان ئۆغلو، هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی یه‌نی شه‌هیر-ی سه‌ر به ئامه‌د، له حه‌وت-ی ئه‌م مانگه‌دا و گرتنه ده‌ستی پۆسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن قایمقامی ئه‌و ناوچه‌یه‌وه كه وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی ده‌ستبه‌كاربوو، له ئێستادا چاره‌نوسی مانه‌وه‌ی هاولاَتیه ئیزَدیه‌كانی كه‌مپی فیدانلیك، نادیاره.
هێزه ئه‌مینه‌كانی كه‌مپه‌كه ڕێگه‌یان به تیمی بی بی سی، نه‌داوه بچێته كه‌مپه‌كه و زانیاری له‌باری چاره‌نوسی ئاواره‌كانی ناوی بزانێت، به‌ڵام دانیشتوان و كارمه‌ندانی پێشوو رایانگه‌یاندوه كه هه‌فته‌یه‌ك پێشئێستا، ئه‌و كامپه خراوته سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخروای كاره‌سات و فریاكه‌وتن، ( (AFAD كه سه‌ر به سه‌روكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی توركیایه و پێیان وتراوه تا یه‌كی مانگی كانونی دووه‌م كه‌مپه‌كه ده‌بێت چۆڵبكرێت.
لای خۆیه‌وه شوكرو كیكزاد، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی كاره‌سات فریاكه‌وتن و ره‌تیكردۆته‌وه كه‌مپه‌كه خرابێته سه‌ر ڕێكخراوه‌كه‌ی و ڕایگه‌یاندووه، كه ئه‌و كامپه تا ئێستا سه‌ر به شاره‌وانی یه‌نیشه‌هیره.
پێشتر به‌رپرسانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كانی ده‌به‌په، هاوكاری كه‌مپه‌كه‌یان كردووه، فه‌له‌كناس ئه‌وجا په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی شاری ئامه‌د، پرسی كامپی ئیزیدیه‌كان-ی له ئامه‌د گه‌یاندوه‌ته په‌رله‌مانی توركیا و داوای ڕونكردنه‌وه له باره‌ی ده‌نگۆی چۆڵكردنی كه‌مپه‌كه‌وه كردووه له سه‌روك وه‌زیرانی توركیا.
چه‌ند په‌نابه‌رێكی ئیزیدی باسیانله‌وه‌كردوو كه ئه‌وان چاره‌نوسی خۆیان نازانن و نایانه‌وێ له‌م زستانه‌دا كامپه‌كه چۆل بكه‌ن و جیگه‌یان باشه به‌لاَم به‌رپرسان پێیان راگه‌یاندوون كه كامپه‌كه چۆڵبه‌كه‌ن، "له‌كاتێكدا له شه‌نگال شه‌ڕ به‌رده‌وامه و ناتوانین بگه‌رێینه‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناسنامه په‌نابه‌ری بده‌ن به ئێمه ده‌مانه‌وێ بچینه ئه‌ورۆپا".
له‌و حه‌وت هه‌زار هاوڵاتیه ئیزیدیه‌ی شه‌نگال كه ڕوویان له ئامه‌د كردووه، له‌ماوه‌ی دو ساڵ و نیوی ڕابردوودا ژماره‌یه‌كیان بۆ ئه‌و روپا كۆچیان كردوه‌و و به‌شێكیان گه‌راونه‌وه هه‌رێمی كوردستان
xendan -
