به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی باج له هه‌رێمی كوردستان: چه‌ند ساڵێكه پاره‌ی داهاتی (باج)ی سلێمانی نانێردۆێته لای ئێمه
سه‌ره‌تا وه‌رتی ئه‌وه‌ی خسته ڕوو، قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ریی كردووه له‌سه‌ر داهاتی باج له هه‌رێمی كوردستان، گوتی: "كاتێك بازرگانان و كۆمپانیاكان و دوكانداره‌كان قازانج و بازاڕ و داهاتیان نه‌بێت و باجیش كه‌م ده‌بێت، به‌ڵام وێڕای ئه‌و قه‌یرانه‌ش ڕێژه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی باج باشتر بووه به‌راورد به پێشووتر، هه‌روه‌ها خروقاتیش كه‌متر بووه‌ته‌وه له نه‌دانی باج.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك به‌هۆی فێڵكردن له باج نه‌دان دراونه‌ته دادگا، گوتیشی: "كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك دراونه‌ته دادگا و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی بكرێت له وه‌رگرتنی باج، ئه‌وانه‌ی دراونه‌ته دادگا خروقاتیان كردووه له نه‌دانی باج، بۆ نموونه ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌یه دراوه‌ته دادگا ده‌ستی تێكه‌ڵ كردووه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌ر بۆ نه‌دانی باج و كه‌مكردنه‌وه‌ی باج، ئێمه‌ش پرۆسه‌ی چاكسازیمان ده‌ست پێكردووه، ئه‌وه‌ی پێشێلكاری بكات ده‌یده‌ینه دادگا و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین".
پێوه‌ند به خۆدزینه‌وه له باج ئه‌و ده‌یگوت: "له كوردستان خۆدزینه‌وه له باج بووه‌ته دیارده، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لاوازیی یاسا، ئه‌و یاسایه‌ی هه‌شبووه جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش هۆكار بووه كه خه‌ڵك خۆی له باج بدزێته‌وه، به‌ڵام ئێمه چه‌ند هه‌نگاوێكمان ده‌ست پێكردووه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی باج ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، هه‌زاران كۆمپانیا له كوردستان خۆیان له باج دزیوه‌ته‌وه و ئیجرائاتیش به‌رامبه‌ریان ده‌ستی پێكردووه، گوتیشی: "هه‌نگاوی یه‌كه‌ممان ده‌ست پێ كرد، یاسایه‌كمان هه‌یه كه ده‌بێت كۆمپانیاكان میزانییه‌ی خۆیان راده‌ستمان بكه‌ن، ئه‌مساڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ئه‌وه‌یان نه‌كرد داومانن به دادگا و دادگاش ده‌ستی به ئیجرائاته‌كانی خۆی كردووه".
روونی كرده‌وه، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌وا میزانییه‌ی خۆیان ئاشكرا نه‌كردووه و دراون به دادگا ژماره‌یان له‌سه‌رووی 200 كۆمپانیایه، گوتیشی: "دۆسیهیهكمان هه‌یه و دراوه‌ته داوكاریی گشتی، كۆمپانیایه‌كی زۆرمان هه‌یه، به‌ڵام وه‌همین و ته‌نیا ناویان هه‌یه و بوونیان نییه، به‌ڵام به گشتی زیاتر له 8 هه‌زار كۆمپانیا له كوردستان هه‌یه و ناویان هه‌یه و تۆمار كراون، به‌ڵام باج ناده‌ن، له‌و 8 هه‌زاره به‌هۆی گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی قانوونی، هه‌ندێكیان ناچار كراون بێن و پاكتاوی باجی پێشوویان بكه‌ن.
كه‌مال وه‌رتی جه‌ختی كرده‌وه، تۆماری كۆمپانیاكان رێنماییه‌كیان جێبه‌جێ نه‌كردووه، ئه‌وه‌ش هۆكار بووه له خۆدزینه‌وه‌ی كۆمپانیاكان، گوتیشی: "تا ساڵی 2009 هه‌ر كۆمپانیایه‌ك كه فه‌رمانی دامه‌زراندنی ده‌رده‌چوو، فه‌رمانی دامه‌زراندنی راده‌گیرا تا ده‌چوو له باج كه‌یسی خۆی تۆمار ده‌كرد، دوایی مۆڵه‌تی پێ ده‌درا، به‌ڵام دواتر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی تۆماری كۆمپانیاكان ئه‌و خاڵه جیبَبهجێ نه‌كراوه و كۆمپانیاكان به‌بێ تۆماری باجى مۆڵه‌تیان پێ دراوه، بۆیه كۆمپانیایه‌كی زۆر باج ناده‌ن".
ئه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، سیسته‌می وه‌رگرتنی باج به‌پێی یاسای 113ی ساڵی 1982ه، ئه‌و یاسایه‌ش یاسایه‌كی كۆنه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی باجی هه‌رێمی كوردستان راشی گه‌یاند، خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی تۆماركراون باج بده‌ن، گوتیشی: "له كۆی 25 هه‌زار كۆمپانیای مۆڵه‌تدراو له كوردستان، 9 هه‌زار كۆمپانیا له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی له‌لای ئێمه تۆمار نه‌كراون و باج ناده‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه تۆمار بكرێن ئه‌وا كاریگه‌رییان ده‌بێت له به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی باج".
له ساڵی 2014 دا داهاتی باج له كوردستان 212 ملیار دینار بووه، به‌ڵام ئێستا به گوته‌ی وه‌رتی، داهاته‌كه كه‌م و زیاد ده‌كات، به‌ڵام پێی وایه مانگانه له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 10 ملیار دینارێك داهاتی باج هه‌یه، گوتیشی: "به‌راود به‌و قه‌یرانه‌ی هه‌یه داهاتی باج باشه و له هه‌ندێك شوێن راگیراوه، له هه‌ندێك شوێنیش كه‌می كردووه، به تایبه‌ت له سلێمانی".
ئاشكراشی كرد، هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی باج له سلێمانی بۆ بایكۆت و كه‌میی ده‌وام ده‌گه‌ڕێته‌وه، گوتیشی: "فه‌رمانگه‌ی باجی سلێمانی هه‌فته‌ی 2 رۆژ ده‌وام ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی كردووه له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی باج، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا داهاتی باجی سلێمانی چه‌ند ساڵه ته‌نیا به ژماره دێت، به‌ڵام به پاره‌ی سیوله و نه‌ختینه بۆمان نایه‌ت".
كه‌مال وه‌رتی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، پڕۆژه‌یه‌كی لوبنانییه‌كان هه‌یه بۆ چاكسازی كردن له باجی هه‌رێمی كوردستان، گوتیشی: "پڕۆژه‌یه‌ك هه‌یه كه بریتییه له پڕۆژه‌ی چاكسازیی لوبنانییه‌كان بۆ باجی كوردستان، پڕۆژه‌كه‌ش بۆ گۆڕینی سیسته‌می باجه و ده‌ستیشی پێ كردووه بۆ به داتابه‌یسكردنی باج و رێكخستنه‌وه‌ی قانوون و رێنماییه‌كان، به‌ڵام قه‌یرانه‌كه به‌رگه‌ی زیادكردنی باج ناكات، ته‌نیا رێكخستنه‌وه‌ی نه‌بێت”.
باسنيوز
