سنە.. پێنج بەندکراوی کورد دوو مانگە چارەنووسیان ناڕوونە
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان (ماف‌نیوز) دوو مانگ لەمەوبەر هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران له سنه به بیانووی لایه‌نگری له حزبێكی كوردیی به‌رهه‌ڵستكاری ئێران پێنج كه‌سیان بەناوەکانی "نامدار قوربانی كوڕی جه‌عفه‌ر، محه‌مه‌د سادقی، كوڕی مه‌عڕووف، حه‌یده‌ر قوربانی، كوڕی عه‌لی خه‌ڵكی ئاوایی بزوه‌ش، حوسێن ڕۆحانی كوڕی قادر و خه‌ڵكی ئاوایی كاشته‌ر و، عه‌بدوڵا پشائابادی كوڕی محه‌مه‌دعه‌لی، خه‌ڵكی ئاوایی زیویه‌ی سەر بە شاری کامیارانی دەستگیر کردووە
بەپێی هەمان سەرچاوە سەرەڕای بەداداچوونی بنەماڵە و کەسوکاریان بۆ زانیانی هەواڵ لە جارەنووسیان، بەڵام دەزگا ئەمنییەکانی سنە و کامیاران نەتەنیا هیچ زانیارییەکیان پێ نەدانم تەنانەت هەڕەشەیان لێ کردوون کە ئیدت بۆتان نییە لە هەواڵی ئەو پێنج کەسە بپرسن، با دواتر په‌شیمان نه‌بنه‌وه.
ناوەندی ئەمنی و دادوەرییەکانی ئێران ئێران هەتا ئێستا هیچ چه‌شنه تۆمه‌تێكیان وه‌پاڵ ئەو پێنج هاووڵاتییە کوردە نه‌داو، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌منیی گوتوویانە به تۆمه‌تی لایه‌نگریی له حزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری كۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ركراون و تا لێكۆڵینه‌وه‌یان ته‌واو ده‌بێ و دۆسیەی دادوەرییان بۆ پێكده‌هێندرێ، مافی گرتنی پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتنیان نییه.
باسنيوز
