هەولێر.. منداڵانی پێشمەرگە شەهیدەکان خەڵات دەکرێن

 هەولێر.. منداڵانی پێشمەرگە شەهیدەکان خەڵات دەکرێن
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆڵی هۆتیل شیراتۆنی هەولێر لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی سێ وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو قوتابیانە خەڵات دەکرێن کە باوکیان لە شەڕ دژی داعشدا شەهید بوون.



بەپێی زانیارییەکان ڕێوڕەسمەکە کاتژمێر9:30ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە هۆڵی بورمووی هۆتیل شیراتۆن دەستی پێ کردووە و ژمارەیەک لە وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش تێیدا ئامادە دەبن.



دوای ئەم ڕێوڕەسمە هەر ئەمڕۆ چوارشەممە 2015 -12- 28 دوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چالاکیی وەرزش و هونەر و بەڕێوەبەرایەتیی چالاکیی هونەری و ڕۆشنبیریی قوتابخانەکانی وەزارەتی پەروەردە لە گەلەریی هۆڵی میدیای شاری هەولێر (لەژێر سێبەری پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان) پیشانگەی شێوەکاریی مامۆستایانی پەروەردەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ساز دەکەن.



پیشانگەکە کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆ دەکرێتەوە و سبەینی پێنجشەممە 2016 -12- 29ش بەردەوام دەبێت.





باسنيوز
Top