به‌وێنه.. له سۆران موسڵمان و كریستیانه‌كان خوێن ده‌به‌خشن
له‌یادى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌رى ئیسلام و عیسا مه‌سیح، موسڵمانان و كریستیانانی ده‌ڤه‌رى سۆران، به هاوكارى ڕێكخراوى به‌خشینى خوێن و ژیان، هه‌ڵمه‌تێكى خوێن به‌خشینیان ئه‌نجامدا.
هونه‌ر عه‌بدلواحید، سه‌رۆكى ڕێكخراوى به‌خشینى خوێن و ژیان، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "له‌یادى له‌دایكبوونى هه‌ردوو پێغه‌مبه‌ران، حهزهرتى محه‌مه‌د و عیسا مه‌سیح، درودى خودایان له‌سه‌ربێت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/12/2016 له نه‌خۆشخانه‌ى ئافره‌تان و منداڵانى سۆران، به ئاماده‌بوونى وه‌یسى سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌وقافى سۆران و قه‌شه یترۆن و ژماریه‌ك له مامۆستایانى ئایینى و هاووڵاتیان و هێزه‌كانى پۆلیس و ئاسایش، هه‌ڵمه‌تێكى به‌خشینى خوێن، بۆ تووشبوانى نه‌خۆشى تالاسیما ئه‌نجامدرا، كه ده‌یان بۆتل خوێن به‌خشران".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌یسى سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌وقافى سۆران، بۆ (باس‌نیوز) ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو: "به‌مه‌به‌ستی به‌رز ڕاگرتنی یادی هه‌ردوو پێغه‌مبه‌رانی خوا و نیشاندانی سیمای پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له ده‌ڤه‌ره‌كه، به‌پێویستمانزانی هه‌لمه‌تی خوێن به‌خشین ئه‌نجام بده‌ین، تا دووپاتی ئه‌و ڕاستیه مێژوویه بكه‌ینه‌وه كه له دێرین زه‌مانه‌وه هه‌میشه خوێنی موسڵمان و مه‌سیحی، له شۆرش و به‌رخوداندا له پێناو پارێزگاری كردن له كوردستان ڕژاوه".
گوتیشی: "ئه‌مڕۆش هه‌ردوو ئایین به خوێنی خۆیان، ئومێدێكی تازه بۆ ئه‌و منداڵانه ده‌به‌خشنه‌وه كه تووشی نه‌خۆشی ته‌لاسیما بووینه، هه‌روه‌ها ویستمان نموونه‌ی جوانی پێكه‌وه ژیانی ئایینی له سنووره‌كه نیشانی ههموولایك بده‌ین".
bas news-
