کۆیە..زۆرترین حاڵەتی مردن بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆوە بووە

کۆیە..زۆرترین حاڵەتی مردن بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆوە بووە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری کۆیە، ئاماری ڕووداوەکانی ساڵی 2016ی سنوورەکەی ئاشکرا کرد و بەپێآ ئامارەکە زۆرترین حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بەھۆی ڕووداوەکانی ھاتوچۆوە بووە.



شۆڕش کاکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری کۆیە، لە لێدوانێکدا بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لە سەرەتای ئەمساڵەوە، تاوەکو ئەمڕۆ سێشەممە 27/12/2016 لە سنووری شاری کۆیە 2023 ڕووداوی جۆراوجۆر تۆمار کراون، کە بەھۆیانەوە جگە لە مردنی ئاسایی،90 ھاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە، لەم ڕێژە زۆرترین حاڵەت بەھۆی ڕووداوەکانی ھاتوچۆوە بووە، کە 37 کەس بووە بەدوای ئەویش بەھۆی خنکان، لە ڕووبار و زێیەکانی سنوورەکە کە ژمارەیان 14 حاڵەتە، بووە".



بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری کۆیە، ئەوەشی خستەڕوو: "بەھۆی رووداوی جۆراوجۆرەوە 484 کەس برینداربوون 796 تۆمەتباریش دەستگیکراون".



گوتیشی: "لەو ساڵەدا 780 ڕووداوی جیاجیا لە بابەتی ئاگرکەوتنەوە، لافاو و سووتانی جۆراوجۆر، تۆمارکراوە کە بەھۆیەوە زیانی نیو ملیار دیناری لێکەوتوەتەوە".
bas news-
Top