ئهحمهد كانی: دوای پشووهكانی سهری ساڵ گهرێكی تری كۆبوونهوهكان دهست پێدهكهینهوه
سەرکردەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە ساڵی داهاتوو کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەست پێ دەکەنەوە.
ئەحمەد کانی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی و ئەندامی شاندی ئەو حزبە رایگەیاندووە، کە ئەگەر بەهۆی پشووەکانەوە نەتوانرا هەفتەی یەکەمی ساڵی 2017 کۆبوونەوەکان دەست پێ بکرێنەوە، لە هەفتەی دووەمی ساڵی داهاتوو پارتی دەست بە کۆبوونەوەکانی دەکاتەوە.
ئەحمەد کانی لە لێدوانێكیدا هیواشی خواستووە ساڵی داهاتوو ساڵێکی پڕ خێر و خۆشی بێت بۆ گەلی کوردستان.
تاوەکو ئێستا شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لە چوارچێوەی پەیامێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا، گەڕێکی دانوستاندنەکانی دەست پێ کردووە و لەگەڵ هەموو حزبو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کۆ بووەتەوە.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 20ـی تشرینی دووەم، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانپەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا داوای کۆبوونەوەی لە حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد، بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێ و سەرۆکایەتییکی نوێ بۆ پەرلەمانی کوردستان.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها داوای لە حزبە سیاسییەکان کرد، کەسێک دەستنیشان بکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تاوەکو هەڵبژاردنی ئایندە، ”منیش بە هەموو توانایەك یارمەتیی ئەو پڕۆسەیە دەدەم“.
payamner-
