ئەمیری داعش جل وبەرگ وشێوەی خۆی گۆریوە بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەشاری موسڵ ئاشکرایکرد، کەوا ئەمیری داعش جل وبەرگ وشێوەی خۆی گۆریوە بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە ولەئێستادا بەئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر لەنێوان رەقە وبەعاج ھاتووچۆ دەکات.
سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەموسڵ بەئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند; بەپێی زانیاریەکانی ئێمە ئەمیری داعش ئەبوبەکر بەغدادی شێوەی خۆی گۆریووە وریش وسمێڵی چاکردووە وجلێکی عەرەبی لەبەر کردووە وعەگالێکیشی لەسەرناوە ،بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە.
سەعید مەموزینی گوتیشی، ئەبوبەکر بەغدادی لەنێوان رەقە وبەعاج لەھاتووچۆدایە بەئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگری پر لەئاژەڵ ،بۆ ئەوەی کەس گومانی لێ نەکات وفرۆکە جەنگیەکانیش بۆردوومانی نەکەن.
payamner-
