په‌كه‌كه رێگری له هاووڵاتییان ده‌كات به ئاڵای كوردستانه‌وه سه‌ردانی گونده‌كانییان بكه‌ن
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016، قورتولمووش گوتى: هێشتا له باره‌ى ئه‌و ڤيديۆيه‌ى داعشه‌وه كه سووتاندنى دوو سه‌ربازى سوپاى توركياى پيشان ده‌دا، هيچ زانيارييه‌كى ئه‌وتۆ له‌به‌ر ده‌ست نييه.
هه‌فته‌ى رابردوو، داعش، گرته‌ى ڤيديۆيى سووتاندنى دوو سه‌ربازى سوپاى توركياى بڵاوكرده‌وه، كه له‌لايه‌ن داعشه‌وه له نزيك شارۆچكه‌ى بابى سووريا ده‌ستگيركرابوون.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، قورتولمووش له باره‌ى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى حاڵه‌تى بارى نائاسايى كه له 15ى ته‌مموزى رابردووه‌وه راگه‌يه‌ندراوه، گوتى: هێشتا حكومه‌ت هيچ بڕيارێكى ده‌رنه‌كردووه
