قایمقامیه‌تی سلێمانی داهاتی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی ئاشكراده‌كات
به‌ختیار عه‌بدوره‌حمان قایمقامی سلێمانی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا ئاماری كار‌و چالاكییه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت و ئاماده‌كارییه‌كانی سه‌ری ساڵی راگه‌یاند.
قایمقامی سلێمانی وتی لیژنه هاوبه‌شه‌كان له‌مساڵدا سه‌ردانی زیاتر له 18 هه‌زار شوێنیان كردووه، له‌سه‌ر خراپی كوالێتی 105 شوێن داخراون هه‌شت كه‌سیش دراوه به دادگا‌و ده‌ستیش به‌سه‌ر 64 ئۆتۆمبیلیدا گیراوه كه كاری ساخته‌و قاچاخیان پێكراوه.
وتیشی" هه‌روه‌ها 236 هه‌زارو 375 ته‌ن مه‌وادی به‌سه‌رچوو ته‌له‌فكراوه‌و كۆی غه‌رامه‌ی ئه‌مساڵ 111 ملیۆن و 85 هه‌زار دینار بووه‌و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تی دارایی".
به‌ختیار عه‌بدوره‌حمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، قایمقامیه‌ت و به‌شێك له فه‌رمانگه‌كان داوایان له وه‌زاره‌تی دارایی كردووه رێگه‌یان پێبدات به‌شێك له داهاتی فه‌رمانگه‌كان بۆ پێداویستییه‌كانی خۆیان خه‌رجبكه‌ن، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامی داواكارییه‌كان نه‌دراوه‌ته‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا قایمقامی سلێمانی رایگه‌یاند، ئاماده‌كارییان بۆ یادی سه‌ری ساڵ كردووه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان شه‌قامی سالم شه‌قامی مه‌وله‌وی تا خه‌سره‌و خاڵ داده‌خه‌ن به‌رووی ئۆتۆمبیل‌دا له پاش نیوه‌ڕۆی 31 ی 12 تا كۆتایی هاتنی شه‌وی 1/1 بۆ ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگی هاتوچۆ دروستنه‌بێت.
باسی له‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی چالاكی مه‌ده‌نی و تیمه‌كانی ته‌ندروستی تا به‌ره‌به‌یانی یه‌كی مانگ له‌كاردا ده‌بن بۆ پاراستنی خه‌ڵك و پێشكه‌شكردنی خزمه‌گوزاری.
xendan -
