به‌فر رێگه‌ی 262 گوند له وان و به‌دلیس و هه‌كاری و موش داده‌خات
له وان به‌هۆی كاریگه‌ری به‌فر و ته‌م رێگاوبانی ٩٧ ناوچه و گوند به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن شاره‌وانی وان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه كاره‌كان درێژه‌ی هه‌یه بۆ كردنه‌وه‌ی رێگا داخراوه‌كان.
ھەروەھا باس له‌وه كراوه كه له شارۆچكه‌كانی توشبا، سارای، ئۆزاڵپ، مورادیه، ئیپه‌كیۆڵو، ئه‌رجیش و ئه‌دره‌میت رێگاكان كراونه‌ته‌وه و، تیمه‌كانیش به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی رێگاوبانی شارۆچكه‌كانی باهچه‌سارای، باشكاله، چاڵدران، چاتاك، جه‌واش و گورپنار.
ئومید كورتكان به‌ڕێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزارییه‌كانی رێگاوبان و گه‌یاندن له به‌دلیس وتی "به‌هۆی به‌فر و ته‌م رێگاوبانی ٦٩ گوندی سه‌ربه ناوه‌ند و شارۆچكه‌كانی به‌دلیس داخراون".
باسی له‌وه‌شكرد كه كاره‌كانی راماڵینی به‌فر له‌و رێگاوبانانه‌ی داخراون درێژه‌ی هه‌یه، تیمه‌كان له ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر بارودۆخێكی له‌ناكاو.
هه‌روه‌ها به‌هۆی ناوبه‌ناو بارینی به‌فر له هه‌كاری ریگاوبانی ١٢ گوند و ٣٤ ناوچه و له مووش ریگاوبانی ٥٠ گوند به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراون.
xendan -
