لێژنەی ناوخۆی پەرلەمان: پەکەکە بیانووی بە تورکیا دەدات کوردستانی باشوور بۆردومان بکات
مەردان خدر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: “لە سنووری کوردستانی باشوور، پەکەکە دەیان گوندی داگیر کردووە و ئێستاش دەیەوێت سنووری خۆی لە ناو گوندەکاندا فراوان بکات بۆ شوێنی دیکە، بازگەی سەربازییان داناوە و باج و سەرانە لە خەڵک وەردەگرن”.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: “جگە لە قەزای شنگال کە گرفتیان بۆ دروست کردووە، ڕێگە نادەن رێکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی و رێکخراوە خێرخوازییەکان بچنە گوندەکانەوە و هاوکاریی خەڵک بکەن، بۆیە دەستی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەت ناگاتە ئەو گوندانە".
مەردان خدر جەختی لەوە کردەوە کە پەکەکە بیانووی داوەتە تورکیا و گوتی: “پەکەکە بیانووی داوەتە دەست تورکیا بۆ ئەوەی تۆپبارانی سنوورەکانی کوردستان بکات کە ناکرێت ئەم دۆخە تا سەر بەردەوام بێت”.
باسنیوز
