دهۆک.. تەرمی کچێکی تەمەن 15 ساڵ لە ئاوی ڕووباردا دۆزرایەوە

 دهۆک.. تەرمی کچێکی تەمەن 15 ساڵ لە ئاوی ڕووباردا دۆزرایەوە
بەڕێوەبەری پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئاشکرای کرد ئێوارەی دوێنێ دووشەممە تەرمی کچێکی تەمەن 15 ساڵی گەڕەکی (شندۆخ)ی دهۆک کە دوێنێ لە ماڵ دەرکەوتبوو، لەناو ڕووباری نزیک گوندێک دۆزراوەتەوە.

ڕائیدی مافپەروەر هێمن سلێمان، بەڕێوەبەری پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لەم بارەوە ڕایگەیاند "دوێنێ ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 2016 -12- 26 تەرمی کچێکی تەمەن 15 ساڵ لەناو ئاوی ڕووباری نزیک "قسارا" لە دەڤەری شندۆخا دۆزراوەتەوە."

گوتیشی "بەپێی گوتەی بنەماڵەکەی ئەو کچە باری دەرووونیی تەواو نەبووە و بەپێی ڕاپۆرتی پشکنینی پزیشکیش ئەو کچە لە ئاوادا خنکاوە."

ئاماژەی بەوەش کرد "لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە ئەو کچە خۆی خستووەتە ناو ڕووبارەوە و بۆ ئەم مەبەستەش دۆسیەی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە."






باسنیوز
Top