دهۆک.. تەرمی کچێکی تەمەن 15 ساڵ لە ئاوی ڕووباردا دۆزرایەوە
ڕائیدی مافپەروەر هێمن سلێمان، بەڕێوەبەری پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لەم بارەوە ڕایگەیاند "دوێنێ ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 2016 -12- 26 تەرمی کچێکی تەمەن 15 ساڵ لەناو ئاوی ڕووباری نزیک "قسارا" لە دەڤەری شندۆخا دۆزراوەتەوە."
گوتیشی "بەپێی گوتەی بنەماڵەکەی ئەو کچە باری دەرووونیی تەواو نەبووە و بەپێی ڕاپۆرتی پشکنینی پزیشکیش ئەو کچە لە ئاوادا خنکاوە."
ئاماژەی بەوەش کرد "لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە ئەو کچە خۆی خستووەتە ناو ڕووبارەوە و بۆ ئەم مەبەستەش دۆسیەی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە."
باسنیوز
