بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر ڕاییکردنی مامەلەی ھاووڵاتیان ڕادەگرێت
بەڕێوەبەرایەتیی ھاوچۆی ھەولێر، لە ڕووکردنەوەیەکدا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بۆ ماوەیەکی دیاری کراو، ڕاییکردنی مامەلەی ھاووڵاتیان ڕادەگرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، تێدا ھاتووە: "ئاگاداری سەرجەم ھاووڵاتیان و شوفێران، دەکەینەوە کە بەھۆی جەردی سەری ساڵەوە، راییکردنی مامەلەی ھاووڵاتیان لە ڕۆژانی نیوان28/12/2016 تاکو 2/1/2017 ڕادەگیرێت".
ھاوکات، لە ڕوونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی ھەولێر، ئەوەش ھاتووە: "داوا لە ھاووڵاتیان دەکەین، کە بۆ ڕاییکردنی مامەلەکانیان، لەم چەند ڕۆژە دیاری کراوەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ھاتوچۆی ھەولێر، نەکەن و بۆ دوای ئەم بەروارە، دوای بخەن".
لە کۆتایی ھەموو ساڵێک، زۆربەی دەزگاکانی حکوومەت، مامەلەی ھاووڵاتیان بۆ ماوەیەکی دیاری کراو، بەھۆی جەردی ساڵانەوە، ڕادەگرن.
bas news-
