وەزیرێک مافورێکی کۆن پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوەرای کۆیە دەکات

وەزیرێک مافورێکی کۆن پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوەرای کۆیە دەکات
بەڕێوەبەری شوێنەواری کۆیە، ڕایدەگەیەنێت کە وەزیری شارەوانی ھەرێمی کوردستان، بەڵێنی ھاوکاری بە شوێنەواری سنوورەکە داوە و مافورێکی کۆنیشی پێشکەشی قشەڵەی کۆیە، کردووە.



سەرکەوت سۆفی، بەڕێوەبەری شوێنەواری کۆیە لە لێدوانێکدا بۆ (باسنیوز) ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 26/12/2016 بەمەبەستی گەیاندنی چەند داواکارییەک، سەردانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارمان کرد، چەند داوکارییەکی تایبەت بە برەودان بە شوێنەوارمان بە نەورۆز محەمەد، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار دا، بەڵێنی پێداین بۆ ساڵی 2017 ھاوکارییەکی باشمان بکات".



بەڕێوەبەری شوێنەواری کۆیە، ئەوەشی خستەڕوو: "ھاوکات وەزیری شارەوانی، مافورێکی زۆر کۆنی پێشکەش کردین، بڕیارە ئێمەش وەک شتێکی کلتووری لە قشڵەی کۆیە دایبنێن، بۆ ئەوەی ھاوشێوەی کەلوپەلە شوێنەواری و کلتوورییەکانی دیکە، ببێتە جێی سەرنجی گەشتیارانی شوێنەوار".



گوتیشی: "خۆشبەختانە ماوەیەکە جگە لە لایەنە پەیوەندارەکان، ھاووڵاتیان و دڵسۆزانی شوێنەوار، ھاوکاری ماددیمان دەکەن، بۆ ئەوەی برەو بە شوێنەواری سنوورەکەمان بدەین".
bas news-
Top