پەیەدە سێ ئەندامی پارتی لە نێو خیوەتێکدا سووتاندوون
(کاوە ئازیزی) سەرکردە لە پەدەکەسە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ''لە عەفرین، پەیەدە سێ ئەندامی ئێمەی بە زۆر بردووە بۆ سەربازی و دواتریش لە نێو خیوەتێکدا ئاگری تێبەرداون و سووتێندراون، ئهوانهی سووتێندراون تەمەنیان سەرووی 40 ساڵییە.''
هەر پێوەست بەم رووداوە (نەواف حەسەن رەشید) ئەندامی نووسینگەی ئەنەکەسە لە ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ''پەیەدە ئامادە نییە تەرمەکانیان رادەستی کەسوکاریان بکاتەوە و لێکۆڵینەوەش ناکات و ھۆکارەکەشی ئاشکرا ناکات، بۆیە ئەمە ئاماژەیە کە پەیەدە دەستی لەو کارەدا هەیە.''
kdp-
