پەیەدە سێ ئەندامی پارتی لە نێو خیوەتێکدا سووتاندوون

 	 پەیەدە سێ ئەندامی پارتی لە نێو خیوەتێکدا سووتاندوون
سەرکردەیەکی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا-پەدەکەسە- دەڵێ، پەیەدە سێ ئەندامی ئەوانیان بە زۆر بردووە بۆ سەربازی و دواتر لە نێو خێوەتێکدا ئاگریان تێبەرداون و سووتاندوویانن.

(کاوە ئازیزی) سەرکردە لە پەدەکەسە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ''لە عەفرین، پەیەدە سێ ئەندامی ئێمەی بە زۆر بردووە بۆ سەربازی و دواتریش لە نێو خیوەتێکدا ئاگری تێبەرداون و سووتێندراون، ئه‌وانه‌ی سووتێندراون تەمەنیان سەرووی 40 ساڵییە.''

هەر پێوەست بەم رووداوە (نەواف حەسەن رەشید) ئەندامی نووسینگەی ئەنەکەسە لە ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ''پەیەدە ئامادە نییە تەرمەکانیان رادەستی کەسوکاریان بکاتەوە و لێکۆڵینەوەش ناکات و ھۆکارەکەشی ئاشکرا ناکات، بۆیە ئەمە ئاماژەیە کە پەیەدە دەستی لەو کارەدا هەیە.''
kdp-
Top