بەشەخۆراکی مانگانەی ٩٢٠ خێزان دابەشکرا
دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیھانی خۆراک بەشەخۆراکی مانگانە بەسەر خێزانە ئاوارەکانی شاری موسڵ لە سنوری شاری دھۆک و دوروبەریدا دابەش دەکەن.
ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرنامەی جیھانی خۆراک مانگانە خۆراکی وشک بەسەر ٢٣ ھەزار خێزانی ئاوارە لە سنوری ھەردوو پارێزگای ھەولێرو دھۆک دابەش دەکەن، لەو میانەشدا لەشاری دھۆک پرۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی ئاوارەکانی سنوری ئەو شارە بەردەوامەو لەو میانەشدا بەشەخۆراک بەسەر ٩٢٠ خێزانی ئاوارەی فازلیەی سەر بە پارێزگای موسلڕ دابەشکرا کە ھەر خێزانێک ٧٣ کیلۆگرام لە وشکەخۆراکیان پێدەدرێت.
payamner-
