دوای داعش کورد و ئەمەریکا قسەی نوێیان دهبێت
ئەندامێكی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دهڵێت، بڕیارە ئەمەریکا گۆڕانکاری بکات و هەوڵی جیددی بدات بۆ ئەوەی کەشێکی ئاشتی بخوڵقێنێ و دەرگای وەبەرهێنان و بازرگانی بکاتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر کوردستان دەبێ، چونکە کۆمپانیاکانی ئەمەریکا لە کوردستانن، گوتیشی، دوای داعش کورد و ئەمەریکا قسەی نوێیان دەبێ.
د.محەممەد رەووف، رایگهیاند، دیدگای ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان لە چوونەپێشدایە و ئەمەش دوای ئیدارەی نوێی ئەمەریکا زیاتر دەبێت، هاوکارییەکانیشی بۆ هەرێمی کوردستان تا کۆتاییی داعش زیاتر دەبێت، ئەو رۆژەی ئازادکردنی مووسڵ رادەگەیێندرێت، ئهوكات قسەیەکی نوێ لە نێوان ئەمەریکا و هەرێمدا دەکرێت، بۆیە پێویستە سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان خۆی بۆ دوای مووسڵ ئامادە بکات.
ئهو ئەندامهی سەرکردایەتیی یەکگرتوو ئاماژەی بهوهشدا، تاكو داعشێک لە مووسڵدا بمێنێت، دۆخەکە بەو شێوەیە دەبێت، بەڵام دوای داعش ئەمەریکا چاوەڕوانی شتی نوێیە و لەوەدەچێت لە لایەن خۆیەوە شتی نوێ بێنێتە ئاراوە، بۆ نموونە ئێستا90%ی لێدوانەکانی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ئابوورین، بایەخ بە ئابووری ئەمەریکا لە نێوخۆ و دەرەوە دەدات، بۆیە ئەگەر دۆخەکە لە سنووری کوردستان ئارام ببێتەوە، دەرفەتی باش لە عێراق و کوردستان هەیە، کەشێکی نوێ دەخوڵقێت و لە سفرەوەش دەست پێناکات، چونکە خۆی کۆمپانیا ئەمەریکاییەکان لێرەن وەک ئیکسۆن مۆبیل کە راوێژکارەکەی دەبێتە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەمەش کاریگەری باشی لەسەر دهاتووی نێوان هەرێم و ئەمەریکا دەبێ."
ئهوهشی خستهروو، ئهو كاتهی بابەتی ئەمنی و داعش کۆتایی هات، ئەوکات دەتوانین دەرگای ئابووری لە نێوان خۆمان و ئەمەریکا بە شێوەیەکی باشتر و بەهێزتر بکەینەوە."
محەممەد رەووف جەختی کردهوه، دەبێ کوردستان باش خۆی لەگەڵ ئەقڵییەتی ئەمەریکا بگونجێنێ و خۆی رێک بخاتەوە چونکە بڕیارە ئەمەریکا گۆڕانکاری بکات و هەوڵی جیددی بدات بۆ ئەوەی کەشێکی ئاشتی بخوڵقێنێ و دەرگای وەبەرهێنان و بازرگانی بکاتەوە ئەمەش کاریگەری لەسەر کوردستان دەبێت، چونکە کۆمپانیاکانی ئەمەریکا لە کوردستانن.
payamner-
