حزبه ئیسلامییه‌كانى كوردستان لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش پێكده‌هێنن
بیلال سلێمان ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان راى گه‌یاند :" له ئێستا ته‌نها دوو شاندى یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵى ئیسلامى هه‌ن كه قسه له‌سه‌ر پرسى یهكلیستى و یه‌كهه‌ڵوێستى و بوون به یه‌ك حزبى ئیسلامى ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌م نزیكانه شاندى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامیش دێته ناو گفتووگۆكان و به‌یه‌كه‌وه لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش پێده‌هێنن بۆ تاوتوێكردنى ئه‌و پرسانه".
گووتیشى "ئه‌و لیژنه‌یه تاوتوێى ئه‌وه ده‌كات كه له‌م قۆناغه بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ئیسلامییه‌كان یه‌ك لیست بن باشه، یان به جیا، یه‌كهه‌ڵوێستى له پرسه سیاسیه‌كان و هه‌روه‌ها تاوتوێى ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ببن به یه‌ك حزبى ئیسلامى".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵى ئیسلامی، گوتیشی :" من وه‌كو راى خۆم ئه‌وه به باش ده‌زانم، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان كورسیهكانیشمان كه‌م بكه‌ن، به‌ڵام بۆ داهاتووى حزبه ئیسلامییه‌كان باش ده‌بێت".
باس‌نیوز
