سلێمانی.. ئەمساڵ نزیکەی 750 ڕووداوی جۆراجۆر ڕوویان داوە
ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٦-١٢-٢٠١٦ میران محەمەد، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی 2016 ڕاگەیاند.”
لەو کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەدا ، دکتۆر میران ڕایگەیاند "لە سەرەتای ساڵی 2016ەوە هەتا ئێستا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی (17433) منداڵ لەدایک بووە، بێگومان لەو ڕێژەیەشدا ژمارەی منداڵی لەدایکبووی ڕەگەزی کوڕ (8883) منداڵ بووە. ھەروەھا ژمارەی منداڵی لەدایکبووی ڕەگەزی کچ (8549) منداڵ بووە.
بەپێی ئامارەکەی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، لە ئەمساڵدا (1990) کەس تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوون، لەگەڵ ئەوەشدا (5432) تەرم لە پزیشکی دادوەری توێکاری بۆ کراوە.
د. میران محەمەد، لەبارەی مردنی ھاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند: " 747 کەس بە ھۆکارەکانی سووتان، خنکان لەئاودا، کارەبا گرتن، ڕووداوی ھاتووچۆ، زەبری دەرەکی، نەخۆشیەکان، فیشەک، تەقینەوە، گیانیان لەدەست داوە.
باسنیوز
