ئەستێرەناسێک پێشبینیی کوژرانی سەرۆکێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
پاتریک موور، ئەستێرەناس و سەرۆکی کۆمەڵەی ئەستێرەناسیی میللیی بەریتانیا بە پشت بەستن بە رووداوەکانی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رایگەیاندووە، کە لە ساڵی 2017، بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سووریا وەک سەرکردە و پاڵەوانێکی عەرەب دەردەکەوێت و شکست بە ”سەرکردە شەڕخوازەکان“ی وڵاتانی عەرەبی دەهێنێت.
پاتریک موور پێیوایە ساڵی 2017 دەبێتە ساڵی سەرکەوتنی رژێمی سووریا بەسەر گرووپە چەکدارییە ئۆپۆزیسیۆنەکان و ”سەرەتای سەرکەوتنەکەش لە حەلەب بە دیار کەوت“.
ئەو ئەستێرەناسە پێشبینیی ئەوەشی کردووە، کە لە ساڵی داهاتوودا رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەبەردەم ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان تیرۆر دەکرێت و گیان لەدەست دەدات.
بە گوتەی ئەو ئەستێرەناسە، کە لە پێشبینییەکانی بۆ ساڵی 2017 بڵاوی کردووەتەوە، گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستیان لەو هەوڵەی تیرۆرکردنی رەجەب تەییب ئەردۆگاندا دەبێت.
باسنيوز
