ئەستێرەناسێک پێشبینیی کوژرانی سەرۆکێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

 ئەستێرەناسێک پێشبینیی کوژرانی سەرۆکێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
ئەستێرەناسێکی بەریتانی پێشبینییەکانی بۆ ساڵی 2017 بڵاو دەکاتەوە، کە تێیدا پێشبینیی کوژرانی سەرۆکی وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەراست دەکات.

پاتریک موور، ئەستێرەناس و سەرۆکی کۆمەڵەی ئەستێرەناسیی میللیی بەریتانیا بە پشت بەستن بە رووداوەکانی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، رایگەیاندووە، کە لە ساڵی 2017، بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سووریا وەک سەرکردە و پاڵەوانێکی عەرەب دەردەکەوێت و شکست بە ”سەرکردە شەڕخوازەکان“ی وڵاتانی عەرەبی دەهێنێت.

پاتریک موور پێیوایە ساڵی 2017 دەبێتە ساڵی سەرکەوتنی رژێمی سووریا بەسەر گرووپە چەکدارییە ئۆپۆزیسیۆنەکان و ”سەرەتای سەرکەوتنەکەش لە حەلەب بە دیار کەوت“.
ئەو ئەستێرەناسە پێشبینیی ئەوەشی کردووە، کە لە ساڵی داهاتوودا رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەبەردەم ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان تیرۆر دەکرێت و گیان لەدەست دەدات.

بە گوتەی ئەو ئەستێرەناسە، کە لە پێشبینییەکانی بۆ ساڵی 2017 بڵاوی کردووەتەوە، گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستیان لەو هەوڵەی تیرۆرکردنی رەجەب تەییب ئەردۆگاندا دەبێت.











باسنيوز
Top