پێشمەرگە بە توندی وەڵامی حەشدی شەعبی دەداتەوە
ئەحمەد ئەسەدی، گوتهبێژی حهشدی شهعبی، ئاماژ بەوە دەکات کە ڕێککهوتن لەنێوان سهرۆک وهزیری عێراق و سهرۆکی ههرێمی کوردستان بۆ کشانەوەی پێشمەرگە لە سنووری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم کراوە. لە بەرامبەردا د. کەمال کەرکووکی، بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرووک- دوبزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “پێشمەرگە خاکی کوردستان لە تیرۆرستان پاک دەکاتەوە و دەیپارێزێت”.
ئەو فەرماندە باڵایەی پێشمەرگە ڕاشیگەیاند: “گوتەبێژی حەشدی شەعبی خەڵەفاوە، ئەگەرنا لە کوێ ڕێککەوتن بۆ کشانەوەی پێشمەرگە کراوە؟". گوتیشی: ”هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە خاکی خۆیدا بەرگری دەکات و پێمەرگەش چالاکانە بەشدارە لە ڕوووبەڕووبونەوەی تیرۆرستانی داعش”
باسنيوز
