“حەشدی شەعبی دەیەوێت لە بەغداوە چەکی قورس بۆ خورماتوو بنێردرێت”
ئەمڕۆ دووشەممە 26\12\2016، شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕاگەیاند: “بیستوومانە کە حەشدی شەعبی داوای چەکی قورسی کردووە لە بەغداوە بۆ خورماتوو ڕەوانەی بکەن”. ئەوەشی نەشاردەوە کە ئەگەر ئەو چەکە قورسانە بگەن و لیواکانی حەشدی شەعبی ئامادەبن، کاریگەریی خراپ لەسەر خورماتوو، خانەقین و زۆرینەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەبێت.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، دوای ئاگادار بوونەوە لە جووڵەی حەشدی شەعبی و دروستکردنی لیوایەک لە شارەکە، ئێستا قایمقامی خورماتوو داوای کردووە سەرجەم هێزەکانی حەشدی شەعبی بچنە دەرەوەی شارەوە، بۆیە ئێستا کێشەیەکی گەورە دروست بووە و داوادەکەین حەشد نەبێتە مەترسی لەسەر ڕوودانی ئەگەری خراپ لە شارەکە". گوتیشی: “تادێت حەشدی شەعبی جموجۆڵی زیاتر دەبێت و خەریکی نانووسینە و دەیانەوێت هێزەکانیان فراوان بکەن".
باسنيوز
