شنگال.. هاووڵاتییان هەوڵەکانیان بۆ دەرکردنی پەکەکە چڕتر دەکەنەوە

 شنگال.. هاووڵاتییان هەوڵەکانیان بۆ دەرکردنی پەکەکە چڕتر دەکەنەوە
قایمقامی شاری شنگال رایدەگەیەنێت، کە هاووڵاتییان هەوڵەکانیان بۆ دەرکردنی چەکدارانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) چڕتر دەکەنەوە.



مەحما خەلیل، قائیمقامی شنگال راگەیاند، کە پێویستە چەکدارانی سەر بە پەکەکە رێز لە ئیرادی خەڵکی شارەکە بگرێت و بارەگاکانی لە شنگال بکێشێتەوە.



بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی دروستکردنی مەترسی لەلایەن چەکدارانی سەر بە پەکەکەوە، رێکخراوە مرۆییەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی شاری شنگال ناتوانن بچنە ناو شارەکەوە، چونکە چەکدارانی سەر بەو حزبە، مەترسیی لەسەر گیانی فەرمانبەرەکانیان دروست دەکەن.



مەحما خەلیل هەروەها رایگەیاند، هاووڵاتییانی شاری شنگال لەرێی رێکخراوە نێودەوڵەتییە مرۆڤدۆستەکانەوە لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ ناچارکرنی پەکەکە بە کشاندنەوەی چەکدارەکانی لە شارەکە، تاوەکو رێکخراوەکان بتوانن بچنە ناو شارەکەوە و ئاوەدانی بکەنەوە.







باسنيوز
Top