قەشە یەترون یۆنان: غەدرێكی زۆر لە هاووڵاتیانی دیانا كراوە

 قەشە یەترون یۆنان: غەدرێكی زۆر لە هاووڵاتیانی دیانا كراوە
سەرپەرشتیاری كەنیسەی دیانا، دەڵێت، غەدرێکی زۆر لە مەسیحییەكانی دیانا و دانیشتوانەكەی بەگشتی كراوە، بەتایبەتی لەڕووی پێدانی پۆستی بەڕێوەبەرایەتی و دامودەزگاكان.



قەشە یەترون یۆنان، سەرپەرشتیاری كەنیسەی دیانا، لە سنووری شاری سۆران، ڕاگەیاند، مێژووی دروستبوونی شارەدێی دیانا، دەگەڕێتەوە بۆ سەدەیەك لەمەوبەر، لە ساڵەكانی 1926 مەسیحییەكان بۆ جاری دووەم ڕوویان لەو شارەدێیە كردووەتەوە و تا ئێستاش تێیدا نیشتەجێنە و ژیانی پێكەوەژیان لەگەڵ برا موسڵمانەكان زۆر بەهێزە و تا ئێستا هیچ كێشە و گرفتێكی وا لەنێوانماندا ڕووی نەداوە، كە ببێتە جێگەی نیگەرانیی نێوانمان، ئەوەش جێگەی شانازییە بۆ هەموو لایەكمان. ئاماژەی بەوەش دا، لەو كاتەی خەڵكی لە شارەدێی دیانا ژیانیان بەسەر دەبرد، زۆربەی شارۆچكەكان دروست نەبوون، بۆ نموونە قەزای سۆران دوای ناحیەی دیانا دروست بووە، كەچی لە هەندێك لایەنەوە پشتگوێ خراوین."



سەرپەرشتیاری كەنیسەی دیانا، پێشی وابوو كە "مەسیحییەكانی دیانا و دانیشتوانەكەی لەڕووی پێدانی پۆستی بەڕێوەبەرایەتیی دامودەزگاكان بەگشتی غەدرێكی زۆریان لێ كراوە، داواكار بوو لەلایەنی پەیوەندیدار مشورێك بۆ ئەم بابەتە بخۆن و چیتر خەڵكی شارەدێی دیانا پشتگوێ‌ نەخرێن."







باسنيوز
Top