چوار ئەندامی دیکەی ئەنەکەسە ئازاد کران
(نەواف حەسەن رەشید) ئەندامی نووسینگەی ئەنەکەسە لە ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، ''پەیەدە چوار ئەندامی دیکەی ئەنەکەسەی ئازاد کردن کە چوار مانگ لە زینداندا بوون و هیچ لێپرسینەوەیان لەگەڵدا نەکراوە، تەنیا ئەوەیان پێگوتوون کە بۆچی پێشوازییان لە تەرمی شەهیدێکی رۆژئاوای کوردستان کردووە.''
(نەواف حەسەن رەشید) دەڵێ، ''ئەگەر بۆچوونی ئێمە وەک ئەوان بێ ئەوان هەموو زیندانییەکانی ئێمە ئازاد دەکەن، بەڵام ئێمە هەرگیز ئەوکارە ناکەین و لەسەر پرسە نەتەوایەتییەکان بەردەوام دەبین.''
ئاماژەیشی دا، ''تا ئێستا نزیکەی ٣٠ سەرکردە و ئەندامی دیکەی ئێمە لە زیندانی پەیەدە دان، بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێکیان کردبێ.''
جێی ئاماژەیە، ئەو ئەندامانی ئەنەکەسە کە ئازاد کراون، (بەختیار رەسوول) و (عومەر جەمیل) و (نێچیرڤان شوکری) و (ماھر عەربۆ)ن.
kdp-
